نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزی

01/04/2021
فۆتۆ: 

بەراورد بە چەند رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا تاڕادەیەک دابەزی .

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ١ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٣ دۆلار و ٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت .

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٥٩ دۆلار و ٥٠ سەنت دیاریکراوە .

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ چوارشەممە ٣١ی٣ی٢٠٢١، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بەنزیکەی ٦٤ دۆلار و ٤٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٦٠ دۆلار و ٨٣ سەنت بوو .

هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کەومی خواستەوە لەسەر نەوتی خاو، نرخی نەوت چەند دۆلارێک دابەزی، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی داخستنی نۆکەندی سوێسەوە لە لایەن کەشتی (ئێڤەرگیڤن) ی ژاپۆنی، کە نزیکەی ١٢%ی جموجوڵی بازرگانی جیهانی پەکخستبوو، تاڕادەیەک نرخی نەوت لە بازاڕەکانی وزەدا بەرزبووەوە .

بەڵام بە ڕزگاربوونی کەشتییەکە لە کەناڵی سوێس، جارێکی تر نرخی نەوت دابەزینی بەخۆیەوە بینی.