وه‌سیه‌ت

01/04/2021
فۆتۆ: 

سه‌باح ڕه‌نجده‌ر

كوڕه‌ نۆبه‌ره‌كه‌م شیعر

ئه‌گه‌ر شێر بمخوات

گه‌رمایی خوێنم به‌لالێویه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌

ناسینه‌وه‌ی مه‌رد ئاسانه‌

ئه‌گه‌ریش چه‌قه‌ڵی قوونگیراو بمخوات

خوێنم به‌لالێویه‌وه‌ نامێنێته‌وه‌

چاو مه‌سووڕێنه‌

هه‌زار و یه‌ك ڕێی ڕۆشن ده‌كرێنه‌وه‌

 هه‌وێنی دڵ بگره‌وه‌ و جریوه‌ و جووكه‌ی و دێڕ هه‌ڵمژه‌

گه‌ڕه‌كه‌ جوانه‌كان داوات لێ ده‌كه‌ن بچیته‌ ناویان و چه‌تریان هه‌ڵده‌ی

نالی و

گۆران و

ئه‌نوه‌ر قادر محه‌مه‌د بكوژه‌

لۆكه‌ت نه‌خستووه‌ته‌ گه‌رووی هیچ گۆرانیبێژێكه‌وه‌

شاعیری پاشخاپه‌رۆك و قۆپیه‌چی و نانی نانیش

له‌ كاتی كڕنووشدا مردن

16/3/2021 هه‌ولێر