وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی دۆخی ئەمنی تاوتوێدەکەن

01/04/2021
فۆتۆ: 

خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لەگەڵ لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا، دۆخی ئەمنی ناوچەکە جیهانیان تاوتوێکردووە.

وەزارەتی بەرگری تورکیا له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەی لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا، دۆخی ئەمنی ناوچەکە جیھانیان تاوتوێکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، وەزیرانی هەردوو وڵات تێڕوانینەکانی خۆیان لەبارەی دۆخی ئەمنی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ناوچەکە و جیهانیان تاوتوێکردووە.

لای خۆیەوە، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا پیرۆزبایی لە لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریکا، کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربونی لە پۆستەکەی.

ئەوە لە کاتێکدایە لە سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ هەردوو وڵات لەسەر ئاستی باڵا تاوتوێی دۆخی ئەمنییانکرد.