نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

03/04/2021
فۆتۆ: 

بەراورد بە دوێنێ هەینی، نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جێگیرە وگۆڕانکارییەکی ئەوتۆی بەخۆیەوە نەبینیوە.

بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان، ئەمڕۆ شەممە ٣ی٤ی٢٠٢١، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برنت بە ٦٤ دۆلار و ٨٦ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هاوکات نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە نزیکەی ٦١ دۆلار و ٤٥ سەنت دیاریکراوە.

ماوەی چەند ڕۆژێک بوو نەوت ناجێگیربوو و بەردەوام و رۆژانە بەرز و نزمی دەکرد.

لە چەند هەفتەی ڕابردووشدا نرخەکە گەیشتە 70 دۆلار و دواتر بە پێچەوانەوە دەستی بە دابەزین کرد.

بەرزبونەوەی نرخی نەوت کاریگەری گەورەی لەسەر ئابوری عێراق و هەرێمی کوردستان دەبێت بەوپێیەی زۆرینەی داهاتیان پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت.