راوێژکارێکی ئابوری پەرلەمان: پاشەکەوتی مووچە هەڵدەگیرێت
ڕاوێژکارێكی ئابوری په‌رله‌مانی کوردستان رایگەیاند، به‌پێى یاساى په‌سه‌ندکراوى بودجه، پاشه‌که‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵده‌گیرێت.
پرۆفیسۆرى یاریده‌ده‌ر، د. ئه‌ڕشه‌د ته‌ها، ڕاوێژکارى پێشکه‌وتووى ئابوری په‌رله‌مانى کوردستان به میدیای پارتى ڕاگه‌یاندووە، به‌پێی یاساى په‌سه‌ندکراوى بودجە، حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان پابه‌ندده‌بێت به لابردنى پاشه‌که‌وتى مووچە و بڕیاره‌که له ١ی١ی٢٠٢١ەوە جێبه‌جێ ده‌کرێت و حکومه‌تى عێراق قه‌ره‌بووى سێ مانگى پێشووى مووچە‌خۆرانى کوردستان ده‌کاته‌وه که به لیێڕینه‌وه مووچە‌یان وه‌رگرتووه، له مانگى چواریشه‌وه مانگ به مانگ به‌غدا بودجە‌که ده‌نێرێت تا کۆتایى ساڵ، چونکه ڕێککه‌وتنه‌که واکراوه.
دەشڵێت، "دواى حه‌وت ساڵ هه‌رێمى کوردستان به‌شه‌بودجه‌ى له عێراق ده‌بێت، هه‌رچه‌نده ئه‌و ڕێککه‌وتنه‌ى له نێون حکومه‌تى هه‌رێم و حکومه‌تى ناوه‌ندى له به‌غدا کرابوو نه‌چووه سه‌ر و هه‌موارى زۆرى تێداکرا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانى لێژنه‌ى داراییەوه و پشکى هه‌رێم زۆر که‌میکردووه به‌راورد بە ساڵانى پێش 2014، چونکه له 17%دابه‌زیوه بۆ 12،67% و ئه‌وه‌ى به واقعى ده‌گاته هه‌رێم 7،3% نه‌وه‌ک 12،67% چونکه به‌شى هه‌رێم 61،4 ترلیۆن دیناره، به‌ڵام 9،5 ترلیۆن ده‌گاته هه‌رێم دواى لێبرینى خه‌رجى سیادى و حاکمی ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، په‌سه‌ندکردنى بودجه و پشکى هه‌رێم چه‌ند لایه‌نێکى ئه‌رێنیى هه‌یه، وه‌ک داننان به مافى هه‌رێم له ده‌رهێنان و فرۆشتنى نه‌وت به سه‌ربه‌خۆیی، ئه‌وه‌ش ماناى وایه هه‌موو دۆسیه‌کانى دادگاکان که حکومه‌تى فیدڕاڵ تۆماریکردووه له به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێم یه‌کلاده‌بێته‌وه و حکومه‌تى هه‌رێم تواناى ده‌بێت وه‌به‌رهێنانى زیاتر له سێکته‌رى نه‌وت و غاز بکات و نرخى فرۆشتنیشى به‌رزبکاته‌وه .
ئەو ڕاوێژکاره‌ی ئابوری په‌رله‌مانى کوردستان ڕوونیشیکردووەتەوە، دابه‌زین و نزمبوونه‌وه نرخى نه‌وت هیچ ئاسته‌نگێک دروست ناکات بۆ پشکى هه‌رێم له به‌غدا، چونکه ئه‌گه‌ر نرخى نه‌وتیش دابه‌زى، عێراق خاوه‌نى یه‌ده‌گه و ده‌توانێت هه‌ر کورتهێنانێک پڕبکاته‌وه که له‌و ڕووەوە دروست ببێت.
د. ئه‌ڕشه‌د ته‌ها راشیگەیاندووە، ئێمه وه‌ک حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان زامنى ئه‌وه‌مان کردووه که وه‌ک پشکى هه‌رێم له پرۆژه‌که‌دا ئاماژه‌ى بۆکراوه.
ئەم لێدوانەی د. ئه‌ڕشه‌د ته‌ها، ڕاوێژکارى پێشکه‌وتووى
ئابوری په‌رله‌مانى کوردستان پاش ئەوەدێت کە هەفتەی رابردوو، ئەنجومەنی نوێنەرانی
عێراق بە زۆرینەی دەنگ پڕۆژە یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ٢٠٢١ پەسەند کرد.
بودجەی گشتی عێراق، بە ١٦٤ ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە و لیژنەی
دارایی ٤٠ کۆبوونەوە و ٤٥٠ میوانداری تایبەت بەو بودجەیەی رێکخستبوو و توانراوە
بودجەکە کەمبکرێتەوە بۆ ١٣٠ ترلیۆن دینار و بڕی کورتهێنانیش بگەیەندرێتە ٢٨ تا ٢٩
ترلیۆن دینار و هەروەها خەرجی حکومەت کەمکراوەتەوە و پشکی وەبەرهێنان زیادکراوە.
|