ڤاکسینی ئەسترازینیکا لە ئوسترالیا نیگەرانی دروستکردووە

03/04/2021
فۆتۆ: 

گیانلەدەستدانی یەکێک لە وەرگرانی ڤاکسینی ئەسترازینکا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئوستورالیا دڵەراوکێی بۆ ئەو وڵاتە دروست کردووە.

دوێنی هەینی یەکێک لە وەرگرانی ڤاکسینی ئەسترازینیکا چەند رۆژێک دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە بەهۆی خەستی خوێنەوە تووشی جەڵدە هاتوو و گیانی لەدەستدا

نەخۆشەکە چل ساڵ بووە و گیانلەدەستدانی نیگەرانی بۆ ئوستورالیەکان درووستکردووە کە بڕیارە ڤاکسینی ئەسترازینیکا وەربگرن

مایکڵ کید، جێگری وەزیری تەندروستی ئوستورالیا رایگەیاندووە، تا ئێستا دڵنیا نەبووەتەوە گیانلەدەستدانی ئەو وەرگرە پەیوەندی بە ڤاکسینەکە هەبێت بەڵام لێکۆڵینەوە بەردەوامە