عێراق.. ٣٣ توشبووی دیکە بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣ توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و پێنج هەزار و ٣٦٨ توشبووی نوێش تۆمارکراوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، وەزارەتی تەندروستی و ژینگە عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری تایبەت بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و ٣٦٨ توشبووی نوێ تۆماکراوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٣ توشبوو بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق، تائێستا٨٧٣ هەزار و ٥٦٨، کەس توشی کۆرۆنا بون و ١٤ هەزار و٤٦٣ کەس بەڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ٧٧٨ هەزار و ٥٣٥ کەسیش چاکبونەتەوە.
|