تەندروستی ئێران: دۆخی کۆرۆنا زۆر مەترسیدارە

04/04/2021
فۆتۆ: 

دوای بڵاوبوونەوەی هەردوو جۆری کۆرۆنای گۆڕاوی بەریتانیا و بەرازیل لە ئێراندا، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە هۆشداریاندا لە مەترسی دۆخی کۆرۆنا لە وڵاتدا.

ئیرەج حەریرچی جێگری وەزیری تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەوەی زیاتر دوودڵی کردوون، ئەگەری تووشبوونی ئەوانەیە کە تا ئێستا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەبوو، لە کاتێکدا کۆڕانای گۆڕاو لە تەشەنەکردنی بەردەوامدایە لە سەرجەم پاریزگاکانی ئێراندا.

حەریرچی ئاماژەی بەەشکردووە، لەگەڵ تەشەنەکردنی زیاتری کۆڕانای گۆڕاوی جۆری بەرازیل، پابەندبوون بە ڕێوشوێنە تەندروستییەکان بەڕێژەی لە ٨٣% و کەمبووەتەوە بۆ ٥٥%.

ئەو لێپرسراوە باڵایەی تەندروستی ئێران ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری تووشبوون بە ڤایرۆسەکە لە شوێنە داخراوەکان بەهێزە، سەرباری پۆشینی دوو دەمامکیش پێکەوە.

لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا جیگری وەزیری تەندروستی ئێران جەختیکردەوە، کۆبوونەوە خێزانییەکان هۆکاری سەرەکین بۆ تەشنەکردنی کۆرۆنا لە ئێراندا.

ڕوونیشیکردەوە، گەشتی ۆزری هاوڵاتیان بۆ دەرەوە  لە کاتی پشووەکانی نەورۆزدا کارەستباری دروستکردووە و دۆخەکەی زیاتر مەترسیدار کرد.

ئەوەش لە کاتێکدایە ، وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١١٦٨٠ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٦١ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

بە گوێرەی داتا و زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران، تا یەک ملیۆن و ٩٣٢ هەازر و ٧٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٦٣ هەزار و ١٦٠ کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوەز

لە ئێستادا ئێران لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی ١٥ هەمیندایە لەڕووی زۆری ژمارەی تووشبوون بە کۆرۆنا، لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یەکەم وڵاتە.