لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە 40 هەزار کەس لە تورکیا تووشی کۆرۆنا بوون

04/04/2021
فۆتۆ: 

وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاشکرایکرد، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا زیاتر لە ٤٠ هەزار کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە ڕاپۆرتی ڕۆژانەی خۆیدا دەربارەی ڕەوشی تەشەنەکردنی کۆرۆنا لەو وڵاتە ڕایگەیاتد، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردووشدا ١٨٥ کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەوەتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا بڵاوبووەتەوە، ٢ ملیۆن و ٤٨٧ هەزار و ٥٠ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، لەو ژمارەیەش ٣٢ هەزار و ٢٦٣ کەس گیانیان لەدەستداوە.

دوێنێش بە هەمان شێوە ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا بەرزبووە وە ٤٤ هەزار و ٧٥٦ کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون و ١٨٦ کەسیش گیانیان لەدەستدابوو.

لە مانگی ئازاری ڕابردوودا دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕێوشوێنە گشتییەکانی تایبەت کۆرۆنای سوککرد، بە تایبەت کە ژمارەی تووشبوون بەرەو کەمبوونەوە چوو، بەڵام دوای ئەو بڕیارە جارێکی تر ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسەکە زیادیکردەوە.