سیمۆنی: هەمووشتێکمانکرد گۆڵ نەبێت

05/04/2021
فۆتۆ: 

ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، لە یاریەکەی شەوی ڕابردودا هەمووشتێکمانکرد گۆڵ نەبێت، دەشڵێت نابێت ھیچ خاڵێک لەدەستبدەین.

لە یاریەکانی هەفتەی ٢٩ی خولی ئیسپانیا یانەی ئیشبیلیە لە یاریگای خۆی میوانداری ئەتلەتۆکۆمەدرید یەکەمی ڕیزبەنی خولەکەی کرد و توانی یاریەکەی بەگۆڵێکی بَی وەڵام لێبباتەوە، گۆڵەکەش لە خولەکی ٧٠ لەلایەن مارکۆس ئەکونیاوە تۆمارکرا.

دیگۆ سیمۆنی ڕاهێنەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی سەبارەت بە دوڕانەکەیان لە بەرامبەر یانەی ئیشبیلیە، ڕایگەیاند، یاریەکی زۆر قورسمان ئەنجامدا، لە دوای خولەکی ٣٠ە وە ئێمە باشتر یاریمانکرد، بەڵام هێرشی زۆر مەترسیدارمان ئەنجامنەدا، بەڵام دواتر دوهەلی گۆڵکردنمان لەلایەن ئیرمۆسۆ و کۆریاوە لەدەستدا.

وتیشی، ئێمە پێویستمان بەوەیە بیر لە داهاتو بکەینەوە و هیچ دەرفەتێک لەدەست نەدەین بۆ ئەوەی بتوانین نازناوەکە ببەینەوە و ٩ یاریمان لەبەردەستدا ماوە دەبێت بەباشی خۆمانی بۆ ئامادەبکەین.