ئەگەر هەیە میسی بەشداری یاری کلاسیکۆ نەکات

05/04/2021
فۆتۆ: 

لە دوایین یاری جەولەی ٢٩ی خولی ئیسپانی یانەی بەرشەلۆنە لە یاریگای کامپ نیو، میوانداری یانەی بەلەدلوەلید دەکات.

یاریەکە کاتژمێر ١٠:٠٠ بە کاتی هەرێمی کوردستان بەڕێوە دەچێت و هەردوو یانەکە بەباشی خۆیان بۆ بەدەستهێنانی سێ خاڵی یاریەکە ئامادەکردووە.

ئەگەر لیۆنێل مێسی و فڕەنکی دی یۆنگ لە یاریی ئەمشەو بەرامبەر بەلەدلوەلید، کارتی زەردیان بەڕوودا بەرز بکرێتەوە، ئەوا ناتوانن لە یاریی رۆژی شەممە بەرامبەر ریال مەدرید لە کلاسیکۆ یاریی بکەن،  چونکە ژمارەی کارتە زەردە کەلەکەبووەکانیان دەبێتە پێنج کارتی زەرد.

یانەی بەرشەلۆنە بەکۆکردنەوە ٦٢ خاڵ لە پەلەی سێیەمی ڕیزبەندیدایە و بەلەدلوەلیدیش لە پلەی ١٦مدایە و ٢٧ خاڵی ھەیە.