هەرێم.. زۆرترین ڕێژەی مردن بە کۆرۆنا تۆمار کرا

05/04/2021
فۆتۆ: 

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ١٦ کەس بەڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە، بەراورد بە پێنج مانگی ڕابردوو ئەوە زۆرترین ڕێژەی مردنە کە لە هەرێم تۆمار کراوبێت.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا هەزار و ٤٥ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ١٦ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

دەقی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی: 

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ   COVID١٩                         ژمارە (٤٠٤)
١. پشکنین: (١٠٠٤٣ پشکنینی نوێ) 
 (٣٦٥٤) هەولێر
 (١٣٢١) سلێمانی
 (٤٣١٧) دهۆک
(٢٠) هەڵەبجە
 (٥٧٦) گەرمیان
 (١٥٥) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: (١٠٤٥ تووشبووی نوێ)
 (٢٤٩) هەولێر
 (١٩٨) سلێمانی
(٥١٩) دهۆک
 (٣) هەڵەبجە
(٦٦) گەرمیان
 (١٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: (٤٠٧ چاکبوون)
(٨١) هەولێر
(٨٨) سلێمانی
(٢٣٠) دهۆک
(٠) هەڵەبجە
(٧) گەرمیان
(١) ڕاپەڕین

٤. مردن: (١٦ مردن)
(٣) ەولێر
(٤) سلێمانی
(٨) دۆک
(٠) ەڵەبجە
(١) گەرمیان
(٠) ڕاپەڕین
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ١٤٢٦٢٠٥ (٥٠٩٤٢٤ هەولێر، ٣١٠٥٧٣ سلێمانی، ٥٩٨٣٤٩ دهۆک، ٧٨٥٩ هەڵەبجە)
تووشبوون ١٢٦١٩١ (٤٣٧٦٧ هەولێر، ٣٦٤٩٤ سلێمانی، ٤٢٧٧٨ دهۆک، ٣١٥٢ هەڵەبجە)
چاکبوون ١١١٤٩٤ (٣٨٦٥٥ هەولێر، ٣١٣٣٢ سلێمانی، ٣٨٥٣٢ دهۆک، ٢٩٧٥ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١٠٩٦٦ (٤٠٨٩ هەولێر، ٣٣٩٧ سلێمانی، ٣٤٤٦ دهۆک، ٣٤ هەڵەبجە)
مردن ٣٧٣١ (١٠٢٣ هەولێر، ١٧٦٥ سلێمانی، ٨٠٠ دهۆک، ١٤٣ هەڵەبجە)
بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).
وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسک و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢). 
 وەزارەتی تەندروستی       
حکومەتی هەرێمی کوردستان    
٥ی نیسان ٢٠٢١