مستەفا کازمی بۆ پادشای ئوردن: ئاسایش ئوردن تەواوکەری ئاسایشی عێراقە

05/04/2021
فۆتۆ: 

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن پەیوەندیی بە شا عەبدوڵای پادشای ئوردنەوە کردووە و هەڵوێست و پشتیوانی وڵاتەکەی پێڕاگەیاندووە.

نوسینگەی مستەفا کازمی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق بە تەلەفۆن پەیوەندیی کردووە بە شا عەبدوڵای دووەمی پادشای ئوردنەوە و پێی ڕاگەیاندووە، هەڵوێستی عێراق جێگیر سەبارەت بە ئاسایش و ئارامی وڵاتی ئوردن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسایش و ئارامی ئوردن تەواوکەری ئاسایش و ئارامی عێراق، بە سەرۆکایەتی شا عەبدوڵا.

لە بەیاننامەکەی نوسینگەی کازمی ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق بە حکومەت و گەلەوە پشتیوانی سەپاندنی هەیبەت و دەسەلاتی یاسا دەکەن لە ئوردندا، بەشێوەیەک ڕێچکەی پێشکەوتن و گەشەپێدان و بەرقەراکردنی ئاسایش و ئاوەدانی لەو وڵاتەدا بەردەوام و سەرکەوتوو بێت.

ئەوەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە دەسەڵاتدارانی ئوردن ڕایانگەیاند، شکستیان بە پیلانێکی گەورە هێناوە، کە ئامانج لیی تێکدانی ئاسایش و ئارامی بووە لە ئورودندا.

دواتر میدیا ئەمریکییەکان بڵاویانکردووە، بە تۆمەتی هەوڵی کودەتاکردن شازادە حەمزە بن حسین و ٢٠ کەسی دیکە دەستگیر کراون.