پوتین ههموارى یاسایهك دهكات كه ڕێگهى دهدات تا 2036 سهرۆكى ڕوسیا بێت
ڤلادمیر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا واژۆى لەسەر هەموارکردنەوەی ئەو یاسا كرد لە دەستوری ڕوسیا کە ڕێگەی پێدەدات دووخولیتر خۆی بۆ سەرۆکی ڕوسیا هەڵبژێرێتەوە.
بەهۆی ئەو یاسایەوە پوتین دەتوانێت بۆ دوو خولی دیکە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی وڵاتەکەی ههڵبژێرێتهوه، کە ماوەی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵی ٢٠٢٤ کۆتایی دەهات.
ماوەی سەرۆکایەتی هەر خولێک ٨ ساڵە و بەوەش پوتین دەتوانێت تاوەکو ٢٠٣٦ لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.
پوتین ئەو بەڵگە نامەیەیی لە پۆرتاڵی فەرمی بڵاوکردوەتەوە، لە نوسینەوەی بەڵگە نامەکەدا هەریەک لە پاڤێڵ کرا شینکۆڤ، ئۆلگە سەڤەستیانۆڤە داواکاری گشتی ڕوسیا بەشدارییانکردوە، بە هاوکاری ئەندرێی کلیشەس سیناتەری کۆشکی کریملن.
بەپێی ماددەی ٨١ لە دەستوری ڕوسیا سەرۆکی وڵات دەبێت هاوڵاتی ڕوسی بێت و تەمەنی لە ٣٥ ساڵ کەمتر نەبێت، بەردەوام لە وڵاتەکەی خۆیدا ژیابێت بەجۆرێک کە لە ٢٥ ساڵ کەمتر نەبێت.
هەروەها، دەستوری ڕوسیا سنورداریکردوە کە سەرۆک لە دوخول زیاتر خۆی هەڵبژێرێتەوە، ماوەی هەرخولێک ٨ ساڵە،
ڤڵادمیر ڤڵادمیرۆڤیچ پوتین لە ساڵی ١٩٥٢ لە لینینگراد لە دایکبووە، لە نێوان ساڵانی ١٩٦٠ - ١٩٦٨ پوتین لە قوتابخانەی لینینگراد خوێندویەتی و دواتریش لە ساڵی ١٩٧٠، بەشی یاسایی لە پەیمانگای لینینگراد تەواوکردووە.
لە ساڵی ١٩٨٥ تاکو ١٩٩٠ پوتین کاری بۆ دەزگای هەوڵگری کەی بی جی لە ئەڵمانیا کردوە.
ساڵی ١٩٨٣ ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و ساڵی ٢٠١٣ جیابونەوە و دوو منداڵیان هەیە و لە ساڵی ٢٠١٦ جارێکیتر ژیانی هاوسەر گیری پێکهێناوە و تائێستا پێكهوهن.
لە ساڵی ٢٠١٢ەوە سەرۆکی ڕوسیایە و چەندین جار یاسایی سەرۆکایەتی هەموارکردوتەوە لە پێناو مانەوەی لە پۆستی سەرۆکی ئەو وڵاتە.
پوتین، لە ساڵەکانی ٢٠٠٠ بۆ ٢٠٠٤، ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٨، ٢٠١٢ بۆ ٢٠١٨ و چوار جار وەکو سەرۆکی روسیا هەڵبژێردراوە، دواین جاریش، ٢٠١٨ جارێکی دیکە هەڵبژێردرایەوە و تاوەکو ٢٠٢٤ لەو پۆستەیدا دەبێت.
بە هەموار کردنەوەی ئەو یاسایەش پوتین ڕێگە بەخۆی دەدات تاکو ساڵی ٢٠٣٦ لە پۆستەکەی بمێنێتەوە.
|