دەمیرتاش: داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەکەم دژی ئه‌ردۆغان یەکبگرن

05/04/2021
فۆتۆ: 

سەلاحەدین دەمیرتاش، داوا لە ئۆپۆزسیۆنی تورکیا دەکات دژی ئەردوغان یەکبگرن، دەشڵێت، دیموکراسی تەنها بەیەکگرتنی ئۆپۆزسیۆن لە تورکیا سەردەکەوێت.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پاتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لە زیندان به‌ ڕۆژنامه‌ى عه‌ره‌بیه‌یى ڕایگەیاند، هەموو ئەو حیزبانەی کە دەیانەوێت شەڕ لەسەر دیموکراسی بکەن لە تورکیا پێویستە یەکبگرن.

وتیشی، پێویستە حیزبەکان یەکبگرن و ڕێگە بە دەسەڵاتی تورکیا نەدەن کە پەرتەوازەیان بکات، بۆ نمونە داخستنی هەدەپە.

دەمیرتاش بەپێویستیشى ده‌زانێت، سنور بۆ دەسەڵاتەکانی ئەردۆغان دابنرێت، و تاكه‌ ڕێگاش بۆ سه‌ركه‌وتن و چه‌سپاندنى دیموكراسى پێشنیازی یەکگرتوی حیزبەکان دەکات بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠٢٣.

لە کۆتایدا دەمیر تاش دەشڵێت، منیان بە نیوەشە و لە ناو ماڵەکەی خۆم ڕفاند و بەبێ هیچ بەڵگەیەک بە بارمتەی سیاسی لە قەڵەمیاندام.

سەلاحەدین دەمیرتاش لە گرتووخانەی ئەدرنەیە، لە ساڵی ٢٠١٦ەوە، دەستگیر کراوە و تائێستا، دۆسیەی دادگاییکردنی یەکلایی نەکراونەتەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا زبەشێکی زۆر لەسەرکردە کوردەکان و پەرلەمانتارانی هەدەپە و سەرۆک شارەوانی و بەرپرسە ئیدارییە کوردەکان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە دەستگیرکراون و ۆرینەیان بەبێ دادگاییکردن چەند ساڵێکە چەندین تۆمەتی مەترسیداریان ئاڕاستەکراوە و دۆسیەی دادگاییکردنیان یەکلایی نەکراونەتەوە.