هۆشداری دەدرێت لەوەی ڕۆژەکەت بەم خواردنانە دەست پێ بکەیت

06/04/2021
فۆتۆ: 

سەرباری ئەوەی ژەمی نانی بەیانی بە گرنگترین ژەمی ڕۆژانە دادەنرێت، بۆیە پێویستە بایەخ بدرێت بەو خۆراکانەی کە زۆرترین پێکهاتە سودبەخشەکانی تێدایە بۆ جەستە، بۆ ئەوی بتوانێت ڕۆژەکە وزەی پێویستت هەبێت و بە درێژایی کاتژمێرەکانی کارکردن هیلاک نەبیت.

شێوەکانی ژەمی بەیانیش جۆراو جۆرن، بەڵام هەندیکیان رەنگە هۆکار بن بۆ نزمبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا یان زیادبوونی کێش.

لەبەر ئەوە پسپۆڕانی بوار خۆراک ئامۆژگاریمان دەکەن، ژەمی بەیانیان هۆشداری دەدەن بەم خۆراکانە دەستپێبکەیت.

بە تەنها قاوە..

پێدەچێت بۆ یەکەمجار خواردنەویە قاوە بە تەنها لە بەیانیاندا رێگەیەکی باش بێت بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کالۆری بە ئاسانی لە لەشدا، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک هەستی برسێتیت بۆ دروست دەبێت، بۆ خواستت دەچێت بۆ ئەوەی ژەمێکی پڕ لە کاربۆهێدرات بخۆیت، کە هیچ بەهایەکی خۆراکی ئەوتۆی نییە بۆ لاشەت.

هایلی بومروی پسپۆڕی خۆراک دەڵێت رەنگە خواردنەوەی قاوە کاریگەریی هەبێت لەسەر وریاکردنەوەی ژیری و لەسەرەتاوە هەست  بە هۆشیاریەیک بەهێز بکرێت، بەڵام دەبیتە هۆی بەرزبوونەویە هۆرمۆنی (کورتیزۆل) و ئەوەش بە مانای دروستکردنی ئاڵۆزی و دوودڵییە بۆ مرۆڤ.

بەرهەمەکانی شەکر..

پێدەچێت ئەو بەرهەمانەی کە لە شەکر دروست دەکرێت، ژەمێکی خێرا و ئاسان بن، بەڵام دوای ماوەیەکی کەم هەست بە برسێتی دەکەیت و خواستت بۆ خواردنی شەکر زیاتر دەبێت، ئەوەش دەبێتە هۆی دروستکردنی کارەسات بۆ تەندروستیت.

پسپۆڕانی خۆراک دەڵێن ئەو خۆراکانەی کە بەزۆری لە شەکر دروست دەکرێن، مادەی پارێزکارییان زۆر تێدایە، ئەوەش کاریگەریی خراپ لەسەر تەندروستی جێدەڵێت.

بەرهەمەکانی هەویر..

بەلای زۆربەمانەوە ئەو بەرهەمانەی لە هەویر دروستدەکرێن، ژەمێکی باشە، بەڵام هیچ جۆرە پرۆتینێک پێشکەش بە لاشە ناکات، چاوەڕوانیش دەکرێت ڕێژەیەکی زۆر لە کاربۆهێدرات و شەکری تێدا بێت، ئەوەش وا دەکات دوای ماوەیەکی کەم لە خواردنی هەست بە برسێتی بکەیت.

خواردنی بەرهەمەکانی هەویر لە ژەمی بەیانیاندا وا دەکات بە درێژایی ڕۆژ بڕێکی زیاتر لە ژەمی بچوک بچوک بخۆیت، ئەوەش دەبێتە هۆی وەرگرتنی بڕێکی زۆری کالۆری و مانەوەی لە جەستەدا، لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.