پەرلەمانی كوردستان بۆ گفتوگۆی پەیرەوی ناوخۆی كۆدەبێتەوە


بەگویرەی كارنامەی كۆبونەوەكە ە واژووی هەریەكە لە جەعفەر ئیمنكی سەرۆكی كاتی پەرلەمان و بێگەرد تاڵەبانی سكرتێری پەرلەمانی بەسەرەوەیە كۆبونەوەكە  دانیشتنی ژمارە هەشتی خولی بەهارەی ساڵی پێنجەمی ئەم خولەی پەرلەمانە و لە كاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ ئەنجام دەدرێت. 

لە كارنامەكەدا ئاماژە بەوە كراوە كە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن لیژنەی كاتی بۆ پێداچوونەوی پەیڕەوی ناوخۆ ئامادە كراوە، گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت.

هیچ تەوەرێكیتر دیاری نەكراوە بۆ گفتوگۆكردن، ئاماژە بە هیچ یاسایەكیتریش نەكراوە تا خوێندنەوەی بۆ بكرێت.