توركیا: هەواڵی كشانەوەی یەپەگە زیادەڕەویە


یەكینەكانی پارستنی گەل (یەپەگە)كە توركیا بە بیانوی ئەوەی ئەو هێزانە سەر بە پەكەكەن هێرشی كردە سەرعەفرین و داگیری كرد و لە ئێستاشدا بەپێی رێكەوتنێكی نێوان ئەمریكا و توركیا پێویستە یەپەگە لە شاری مەنبج بكشێتەوە دوێنێ یەپەگە رایگەیاند كە دواین گروپی راوێژكاریان لەو شارە كشاوەتەوە.

لەبەرامبەر ئەو هەواڵەدا سەرچاوەیەكی لە وەزارەتی دەرەوەی توركیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵی سەر بە حكومەتی توركیای راگەیاندووە كە "هەواڵەكان لەبارەی دەرچوونی چەكدارانی یەپەگە/پەكەكە لە منبج بە تەواوەتی، بەزیادەڕەوی دادەنێن".

توركیا پێیوایە ئێستا یەپەگە لەو شارە نەكشاوەتەوە و بەردەوامە لە مانەوە تیایدا، هەرچەندە هێزەكانی سوریای دیموكرات سەرپەرشتی دۆسیەی ئەمنی دەكەن لەو شارەدا بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریكیەكان بەڵام یەپەگە بەشێكی بنگەییە لەناو هێزەكانی سوریای دیموكرات.