ئەنجومەنی سوریای دیموكراتی هاوسەرۆكی نوێی هەڵبژارد


ئامینە عومەر و ڕیاز دەرار، وەك هاوسەرۆكانی نوێی ئەنجومەنەكە هەڵبژێردران و كۆنگرەكە بە دروشمی "بەرەو چارەسەرییەكی سیاسی و دامەزراندنی سوریایەكی دیموكراتی لامەركەزیی" ئەنجامدرا. 

لە كۆنگرەكەدا ئیلهام ئەحمەدی هاوسەرۆكی پیِوی ئەنجومەنەكە وە سەرۆكی دەستەی بەڕێوبەری ئەنجومەنەكە هەڵبژێردرا، 41كەس وەك ئەندامانی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنەكە دیاریكران، كە 20 یان ژن بوون.

لە بەیاننامەی كۆتایی كۆنگرەكەدا كە لەلایەن ئامینە عومەرەوە بۆ رۆژنامەنوسان خوێندرایەوە دەڵێت: لە پرۆژەی پێكهێنانی سوریای دیموكراتدا پێویستمان بە بۆچوونی دیموكراتەكان و بەرپرسیارێتیی ڕێكخراوەكان هەیە، پێویستە خۆمان دوور ڕابگرین لە پاراستنی بەرژەوەندییە حزبییەكان.

جەختیان كردەوە سەر، چارەسەریی سیاسیی و دیالۆگ بۆ دەربازبووون لەو قەیرانانەی سوریای گرتووەتەوە، بڕیاریی كۆنگرەكەش ئەوە بوو كە "دەبێت كۆتایی بە دەستێوەردانەكان و داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك لە خاكی سوریادا بهێندرێت و ئەركی هەمووانە كە بۆ ڕزگاركردنی عەفرین تێبكۆشن".