عێراق؛ ساتی كوژرانی دوو خۆپیشاندەر


نزیكەی هەفتەیەك دەبێت، خۆپیشاندانەكان لە باشووری عێراق بە هۆی نەبوونی هەلی كار و كەمی خزمەتگوزاری بەردەوامە، لە چەند رۆژی رابردووشدا، بەهۆی زیاد بوونی توندوتیژییەكان، چەندین كەس بوونەتە قوربانی.

لەبەرامبەر توندوتیژەكانی عێراقدا، وتەبێژی هێزی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، داواكاری خۆپیشاندەران ڕەوایە فرمانمان پێ كراوە بەهیچ جۆرێك تەقە یا ئازاری خۆپیشاندەر نەدەین بەپێچەوانەوە لەم خۆپیشاندانانە ئەركمان پاراستنی سەر و سامانی هاوڵاتیانە