ئه‌گه‌ر فێری VPN بوون، ته‌ركی مه‌كه‌ن!


+ ئه‌و كۆمپانیایه‌ی كه‌ئینته‌رنێتی بۆ دابین كردویت ناتوانێت سه‌یری زانیاریه‌كانت بكات و بزانێت چی ده‌نێرێت و چیت بۆ دێت چونكه‌ هه‌موو زانیاریه‌كانت موشه‌فه‌ر* ده‌كات.

+ ته‌نانه‌ت كۆمپانیای ئینته‌رنێته‌كه‌ نازانێت سه‌ردانی چ وێب سایتێك ده‌كه‌یت.

+VPN ئه‌و وڵاته‌ی لێوه‌ ده‌چیته‌ ناو ئینته‌رنێته‌وه‌ ده‌گۆڕێت، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر سایتێك له‌وڵاتێك قه‌ده‌غه‌ كرا تۆ به‌هۆی ئه‌و وڵات گۆڕینه‌وه‌وه‌‌ ده‌توانیت بچیته‌ ناو وێب سایته‌ قه‌ده‌غه‌ كراوه‌كه‌وه‌.

+هه‌ندێ جار ڤیدیۆیه‌ك له‌وێب سایتێك دانراوه‌ ته‌نها بینه‌ری چه‌ند وڵاتێك ده‌توانن سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه‌ بكه‌ن، له‌ڕێگه‌ی VPNه‌وه‌ دتوانیت وه‌ك یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ بچیته‌ ناو ئینته‌رنێت و سه‌یری ڤیدیۆیه‌كه‌ بكه‌یت.

+ له‌وایفای خۆڕایی و كافێكاندا ده‌تپارێزێت له‌دزینی زانیاریه‌كانت.
*موشه‌فه‌ر(Encryption): پرۆسه‌یه‌كه‌ كه‌ زانیاریه‌كانت ده‌گۆڕێت بۆ شێوازێك كه‌س لێی تێناگات تاوه‌كو ده‌گاته‌ ده‌ست ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ بۆت نارده‌وه‌، ئه‌گه‌ر بشگاته‌ ده‌ستی هه‌ركه‌سێك كه‌بیخونێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ وایه‌ وڕێنه‌ بكات چونكه‌ هیچ مانادار نیه‌.

- VPN دێته‌ نێوان تۆو ئه‌و سایته‌یه‌ كه‌ ده‌ته‌وێت بیكه‌یته‌وه‌ واته‌ سه‌ره‌تا داوكاریه‌كه‌ت ده‌چێته‌ لای vpn و دواتر بۆ سایته‌كه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ندێجار كه‌مێك ئینته‌رنێته‌كه‌ت خاو ده‌كاته‌وه‌ یان هه‌ڵبژاردنی شوێنێك كه‌ قه‌ره‌باڵغ بێت ده‌بێته‌ هۆی خاوبونه‌وه‌ به‌ڵام ده‌توانیت له‌وكاته‌دا شوێنه‌كه‌ بگۆڕیت، سودی vpn ئه‌وه‌نده‌ زۆره‌ ئه‌م خاڵه‌ شایه‌نی باس نیه‌.