گواردیۆلا دەبێتە راهێنەری ئەرجەنتین


یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین چاوی بڕیوەتە تواناكانی پیپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی، كە لە ئێٍستادا بەرێوەبەری هونەری یانەی مانچستەر سیتیە.

ئەو راهێنەرەش تا ئێٍستا رەتی نەكردووەتەوە و ئاشكرای كردووە ئامادەیە گوێ لەو یەكێتیە بگرێت بۆ داواكاریەكەیان، ئەم هەواڵە بۆ هاندەرانی ئەرجەنتین جێگای دڵخۆشیە لەبەر ئەوەی تواناكانی ئەو راهێنەرە لە یانیە پێشویدا جێی سەرسامی بوو. 
یەكیتی تۆپی پێی ئەرجەنتینی بۆ گرێبەستكردن لەگەڵ ئەو راهێنەرە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆی تەرخان كردووە، بەڵام هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی ئەو هەواڵەی پشت راست نەكردووەتەوە.