بڕی تێچووی خەڵاتی هەڵبژاردەكانی مۆندیال


بەهۆی بردنەوەی جامی جیهانی 2018ی رووسیا، هەڵبژاردەی فەرەسا بووە خاوەنی38 ملیۆن دۆلار وەك یەكەم و كرواتیاش بەهۆی پلەی دووەمەوە 28 ملیۆنی بردەوە. 

ئەوە جگە لە پلەی سێهەم كە بووە خاوەنی  24ملیۆن كە بەلجیكا بوو، بۆ پلەی چوارەمی ئینگلتەراش 22 ملیۆنی وەرگرت، ئەو هەڵبژاردانەشی كە لە قۆناغی هەشتی مۆندیال ماڵئاواییان كرد هەریەكەیان بە 16ملیۆن دۆلار خەڵات كران كە پێكهاتبوون لە هەڵبژاردەكانی بەرازیل و روسیا و ئۆرۆگوای و سوید. 

ئەو هەڵبژاردانەشی لە قۆناغی 16ی مۆندیال كرانە دەرەوە بە بڕی 12 ملیۆن خەڵات كران كە پێكهاتبوون لە هەریەكە لە ئیسپانیا، پرتوگال، ئەرجەنتین، مەكسیك، یابان، كۆڵۆمبیا، سویسرا، دانیمارك. 

ئەو هەڵبژاردانەشی لە قۆناغی كۆمەڵەكاندا دەركراون، هەشت ملیۆن دۆلار خەڵاتەكەیان بووە كە پێكهاتبوون لە هەریەكە لە سعودیە و میسر و ئێران و مەغریب و ئوسترالیا و ئایسلەندا و پیرۆ، نێجیریا و سربیا و كۆستاریكا و كۆریای باشور و پەنەما و تونس و سەنیگال و پۆڵەندا و ئەڵمانیا. 

سەرجەم خەڵاتی هەڵبژاردەكان بایی 400 ملیۆن دۆلار بووە كە بەراورد بە خەڵاتەكانی مۆندیالی پێشو خەڵاتی هەڵبژاردەكان ئەم مۆندیالە زیاتر بووە كە ئەوكات 358 ملیۆن دۆلار تێووی خەڵاتی هەڵبژاردەكان بوو.