باڵی سەربازی پەژاك راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە


لە راگەیەندراوێكدا كە كۆپیەكی دەست (تۆڕی هەواڵی ژیان) كەوتووە فەرماندەیی یەكینەكانی پاراستنی ڕۆژهەڵاتی كوردستان(یەرەكە) كە هێزی سەربازی پەژاكە، ئاشكرای دەكات كە رۆژی 11ی ئەم مانگە "كاتێك یەكینەیەكی هەڤاڵانمان لە گوندی دەرزیانی سەر بە مەریوانی پارێزگای سنە سەرقاڵی پێكهێنانی ئەركەكانیان بوون، كەوتوونەتە بۆسەی هێزەكانی دوژمنەوە، پاشان شەڕ لەنێوان هەڤاڵانمان و هێزەكانی دوژمندا ڕوویداوە، لە ئەنجامدا هەڤاڵێكمان شەهیدبوو".

ئەو هێزە لە راگەیەندراوەكەیدا ئاماژەی بەوەش كردووە كە لە رۆژی 14ی مانگدا، "دەوروبەری چیای شاهۆی سەر بە پاوە، سیخوری لە ژمارەیەك لە هەڤاڵانمان كراوە، كە لە سەنگەرەكانیاندا بوون، هێزەكانی دوژمن بە چەكی قورس هێرشیان كردووەتە سەریان و شەڕێكی شەش كاتژمێریی ڕوویداوە، لەو شەڕەشدا سێ لە هەڤاڵانمان كە تا دوایین دڵۆپی خوێنیان شەریان كرد، شەهیدبوون".

ئەو هێزە كە تا ئێٍستا ناسنامەی ئەو گەریلایانەی ئاشكرا نەكردووە لەو بارەیەوە رایگەیاند كە بەم زوانە ناسنامەكانیان ئاشكرا دەكرێت.