حكومەتی هەرێم كارمەندانی گرێبەست دەكاتە هەمیشەیی


سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی بە میدیای فەرمی یەكێتی راگەیاندووە كە گرێبەستی هیچ فەرمانبەرێك هەڵناوەشێتەوە و دەبنە كارمەندی فەرمی حكومەت. 

حكومەتی هەرێم ئەگەر بودجەی ساڵی 2019لە پەرلەمان پەسەند بكات، ئەوا29 هەزار كەس لە فەرمانبەرانی گرێبەست دەبنە هەمیشەیی، هیچ یەكێك لەو فەرمانبەرانە گرێبەستەكەی هەڵناوەشێتەوە بەڵكو دەبنە كارمەندی فەرمی حكومەت.