بەریتانیا حكومەتی هەرێم تۆمەتبار دەكات


وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا ڕاپۆرتی ساڵانەی مافەكانی مرۆڤ و دیموكراسیەتی بۆ ساڵی 2017 بڵاوكردەوە، لەو راپۆرتەدا باس لە هەریچمی كوردستان و عێراق دەكات و دەڵێت: پێشێلكارییەكانی مافی ئازادی ڕادەربڕین لە عێراق بە گشتی و لە هەرێمی كوردستان بەتایبەتی هێشتا جێگەی نیگەرانییە. 

وەزارەتی دەرەوە باسی لە دەستگیر كردنی ڕۆژنامەنوسان كردووە دەڵێت ناوەندەكانی بیركردنەوە و ڕێكخراوە ناحكومیەكان بەشێوەیەكی كاتی كارەكانیان ڕاگیراوە.

باسی لەوەش كردووە كە میدیا رەخنەگرەكان رێگریان لێدەكرێت روماڵی كارەكانی حكومەت بەكەن و دوای ریفراندۆمەكەش خراپتر بووە، لە راپۆرتەكەدا چەند نمونەیەكی پێشێلكاری هێناوەتەوە و باسیشی لە خۆپیشاندانەكانی ساڵی رابردووی سلێمانی و هەڵەبجە كردووە و دەڵێت 46 كەیسی هەڕە شە و پەلاماردان و لەبەرامبەر رۆژنامەنوسان تۆمار كراوە.

 
لە راپۆرتەكەدا بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی ڕووبەڕووبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان دەڵێت، توندوتیژی ڕەگەزی دژ بە ژنان لە هەرێمی كوردستان هیشتا لە ئاستێكی بەرزدایە، بەتایبەتی حاڵەتەكانی كوشتنی شەرەف و سوتان و هاوسەرگیری پێشوەختە.

ئەو راپۆرتە پشتیوانی راپۆرتە نێودەوڵەتیەكانی هیومان رایتس ۆچ و رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەكات كە هێزەكانی پێشمەرگە تۆمەتبارانی داعشیان ئەشكەنجەداوە.