دوو پەرلەمانتاری نوێی هەدەپە دۆسیەی لێكۆڵینەوەیان بۆ كرایەوە


بەهۆی ئەوەی بەشداریان لە پرسەی مەهمەت یاكشر، گەریلای پەكەكە كردووە داواكاری گشتی توركیا لەئامەد، دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ هەریەكە لە موسا فەریسئۆغڵوڵاری و رەمزیە تۆسون پەرلەمانتارانی نوێی هەدەپە كردەوە. 

دۆسیەكە بە تۆمەتی  "پڕوپاگەندەكردن بۆ رێكخراوی تیرۆریستیی" تۆمار كراوە، ئەو داوایە بەهۆی ئەوەیە كە لە پرسەی مەهمەت یاكشر بەشداریان كردووە كە ئەو گەریلایە ناوی لە لیستی سووری داواكراوانی وەزارەتی ناوخۆی توركیادا بوو.