خۆپاراستن لە هەڵەی شەحن كردنەوەی مۆبایلەكان


یەكەم: هیچ كات مۆبایلەكانتان بارگاوی(شەحن) مەكەنەوە، ئەگەر ڕێژەی بارگاوی (شەحن) كردنەوەی گەیشتبووە 100%، ئەگەر مۆبایلەكانتان بارگاوی بوو و بڕەكەی گەیشتە 100% هەر لەسەر بارگاوی كردن بەردەوام بێت، ئەوا تەمەنی پاتری مۆبایلەكە و توانای مانەوەی بارگاوی بوون تێیدا بە تەواوی خراپ دەبێت.

دووەم: هیچ كاتێك ڕێگە مەدەن پاتری مۆبایلەكانتان بە تەواوی پڕ بێ و بگاتە 100%، بەگوێرەی توێژینەوەكان لیسیۆم و ئایۆن كە پێكهاتەی پاتری مۆبایلن، هیچ پێویست ناكات بە تەواوی  بارگاوی بكرێنەوە، هەر كاتێك بە تەواوی ببنەوە، ئەوا پەستان لەسەر پاترییەكە دروست دەبێ و تەمەنی كەم دەبێتەوە.

سێیەم: ڕۆژانە چەند جارێك مۆبایلەكەت بارگاوی بكە، توێژینەوەكان لەوبارەوە دەریان خستووە، ئەگەر ڕۆژانە چەند جارێك مۆبایلەكانتان بارگاوی بكەنەوە، ئەوا سوود بە پاتری مۆبایلەكانتان دەگەیەنێت، جگەلەوەش نابێ رێگە بدەن پاترییەكانتان بۆ كەمتر لە 10% دابەزێت، چونكە خراپترین زیان لە باتری مۆبایلەكان دەدات.

چوارەم: مۆبایلەكانتان لە شوێنێكی سارد بێ، مۆبایلە زیرەكەكان زۆر هەستیارن بە پلەی گەرمی، كۆمپانیای ئەپڵیش چەندان جار دووپاتی لەوە كردووەتەوە، هەركاتێك مۆبایلەكانتان لەكاتی بارگاوی كردنەوە گەرم داهات دەسبەجێ لایبدەن و هەر كاتێكیش مۆبایلەكانتان لە هەر دۆخێك گەرم بوو هەوڵبدەن ساردی بكەنەوە و بەكاری مەهێنن.