فەرهاد پیرباڵ ئازاد كرا


ئەمڕۆ (سێشەممە) عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر هەواڵی ئازادكردنی فەرهاد پیرباڵ نووسەر و مامۆستای زانكۆی، راگەیاند.

بەوتەی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر "فەرهاد پیرباڵ لەزیندان ئازادكراوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراوە بۆ نێو كەسوكاری ".

عەبدولخالق تەڵعەت بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوە دەكات "بەپێی ئەو ڕاپۆرتە پزیشكیانەی لەبەردەستن  ناوبراو ڕەوانەی  وڵاتی ئەردەن دەكرێت بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست بۆی".