دەست بەسەر بڕێكی زۆر لەپسكیتی دۆندرمەدا گیرا


لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی قایمقامیەتی سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) نێردراوە، ئاماژە بەوە كراوە "لەلایەن بەشی ئابوری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەست بەسەر ( 2 ) هەزار كارتۆن بسكیتی دۆندرمە لەجۆری ( بابك )ی ئێرانی گیراوە و رەوانەی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەت كراوە".

بەپێی راگەیەندراوكە "بسكیتی دۆندرمەكە لەكۆگای كۆمپانیای نەكەرۆز دەستی بەسەردا گیراوە، كە خاوەنەكەی بە نوێكردنەوەی بەروارەكەی دەستكاری لیبڵەكانی كردوە بۆ ساخكردنەوەی لە بازارەكانی شاری سلێمانی".

لەراگەیەندراوەكەدا جەخت كراوەتەوە "لەگەڵ بسكیتی دۆندرمەكەدا، دەست بەسەر زیاتر لە ( 3 ) هەزار و (700 ) لیبڵی لەزگەدا گیراوە لەگەڵ مۆری نوێكردنەوەی بەروار".

راگەیەندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات "بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لەلایەن لیژنەی لەناوبردنی لیژنە هاوبەشەكانەوە لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی لەناو دەبرێت و بۆ رێگریكردن لەدوبارە كردنەوەی ئەوكارەش خاوەنەكەی رێكاری پێویستی بەرامبەر دەكرێت".