پۆلیسی سلێمانی: حەوت تۆمەتبار دەستگیركران


لەراگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست (تۆڕی هەواڵی ژیان) كەوتووە "بەشی پۆلیسی شارەزور–بنكەی پۆلیسی وارماوا حەوت تۆمەتباریان دەستگیر كرد كە هەستاون بەدزیكردنی جۆراو جۆر، لە نێویشیاندا ژن و مێردێك هەیە كە منداڵێكی خۆیان بەكارهێناوە بۆ كاری دزی".

بەپێی راگەیەندراوەكەی پۆلیسی سلێمانی، دەستگیركراوەكان بریتی بوون لە(4)  تۆمەتبار كە هەستاون بەدزیكردنی جۆراوجۆر و ژن و مێردێك كە هەستاون بەدزیكردن لەدوكان و ماڵان، بەبەكارهێنانی منداڵێكی خۆیان و هەروەها تۆمەتبارێك كە هەستاوە بەفێڵكردن لەڕێگەی سەندنی پارە لەهاوڵاتیان گوایە دەیانێرێتە دەرەوەی هەرێمی كوردستان".

لەراگەیەندراوەكەدا جەخت كراوەتەوە "لەئێستاشدا سەرجەم تۆمەتباران بەبڕیاری بەڕێز دادوەر بەندن و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوەتەوە".