وەزیری ناوخۆی عێراق: ئەو كەسانە دەستگیر دەكەین كە پشێوی دەنێنەوە


قاسم ئەعرەجی وەزیری ناوخۆی عێراق لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئاماژەی بەوە كرد "پێویستە داواكاری بۆ خزمەتگوزاری بەشێوەیەكی شارستانی بێت".

وتیشی "تەنها لە پارێزگای كەربەلا و لەیەك رۆژدا 51 ئەندامی هێزە ئەمنیەكان برینداربوون".

ئەعرەجی جەخت دەكاتەوە "عێراق پێویستی بە ئیدارەیەكی راست و دڵسۆز هەیە، هەروەك پێویستیمان بەشەڕكەری راستەقینە هەیە دژی گەندەڵكاران، بەڵام هەندێك لەحكوومەتە ناوخۆییەكان لەئاست داواكاری هاووڵاتیاندا نەبوون".

بەوتەی وەزیری ناوخۆ "تەنها لەشاری كەربەلا رۆژی دووشەممە 51 ئەندامی هێزە ئەمنیەكان برینداربوون، لەكاتێكدا پێویستە شارە پیرۆزەكان پارێزراوبن هێرش نەكرێتە سەر باڵەخانە حكومییەكان و شوێنە گشتییەكان".