بەوێنە: رۆژ نوری شاوەیس لەرووسیا چی دەكات!


وێنەكانی رۆژ نوری شاوەیس، جێگری پێشووی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی لەنێو ئاپۆرەی هاندەرانی یاری كۆتایی جامی جیهانی وەك كەسێكی ئاسایی گیرابوون.

هاووڵاتیانی كوردستان لەبارەی ئەو وێنانەوە نووسیوویانە "لەكاتێكدا هەرێمی كوردستان بەدەیان قەیراندا تێدەپەڕێت كەچی بەرپرسانی پارتی بۆ تەماشاكردنی یاریی كۆتایی مۆندیال سەدان هەزار دۆلار خەرج دەكەن".

لەبارەی وێنەكانەوە سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان كە بە پلیت چووە بۆ سەیری یاری كۆتایی جامی جیهانی روسیا لەنێوان فەرەنسا و كرواتیا لەفەیسبوكەوە نوسیوێتی "زۆر خۆشحاڵبووم دوێنێ لە یاری كۆتایی مۆندیالی ٢٠١٨ ـی روسیا، لەگەڵ دكتۆر رۆژ نوری شاوەێس و تەمەر كۆچەر، لە یاریگای لۆژینكی لە مۆسكۆ ئامادەبووم".