چەند بڕیارێك لەبارەی راوكردنەوە دەركرا



ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی دووەمی 2018، لە راگەیەندراوێكدا دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە لە هەرێمی كوردستان چەند بڕیارێكی لە بارەی راوكردنی ئاژەڵی كێوی و باڵندەوە دەركرد كە تێیدا هاتووە" مۆڵەتی راوكردن تەنها بۆ یەك وەرزی راوكردنە و مۆڵەتەكەش تەنها بۆ یەك جۆر لە ئاژەڵی كێوی یان باڵندە دەبێت". 

لەراگەیەندراوەكەشدا هاتووە" لە وەرزی یەكەمدا راوی كەو و سوێسكە لە 1ی حوزەیران تا 1ی تەمموز دەبێت لە هەموو ساڵێكدا، لە وەرزی دووەمیشدا راوكردن لە 1ی كانوونی یەكەم تا 1ی شوباتی هەموو ساڵێك دەبێت و راوكردنی كەروێشك لە 1ی تشرینی یەكەم تا 1ی شوباتی هەموو ساڵێك دەبێت"