زانكۆی سلێمانی بڕیارێك بۆ خوێندكارانی بەشەناوخۆییەكان دەردەكات


هۆگر كەمال، وتەبێژ و بەرپرسی راگەیاندنی كاروباری خوێندكاران و بەشەناوخۆییەكانی زانكۆی سلێمانی، بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی راگەیاند، بە بڕیاری سەرۆكی زانكۆی سلێمانی دەبێت خوێندكارە كچەكانی بەشەناوخۆییەكان تا كاتژمێر 5ی ئێوارە بە باجی خوێندكارییان بگەڕێنەوە ناو بەشەناوخۆییەكانیان و لەدوای ئەو كاتەش رێگە بە چوونە ژوورەوەیان نادرێت.

وتیشی"بەپێی بڕیاری سەرۆكی زانكۆمان خوێندكارانی كوڕ لە بەشەناوخۆییەكان دەبێت تا كاتژمێر 10ی شەو بە باجی خوێندكارییان بگەڕێنەوە ناو بەشەناوخۆییەكانیان، لەدوای ئەو كاتەش ناكرێنە ژوورەوە".

هۆگر كەمال، ئاماژەی بەوەشدا "ئەو بڕیارەی سەرۆكی زانكۆ بۆ بەرژەوەندی خوێندكاران و پاراستنی ئاسایشی خۆیان و زانكۆشمانە، بۆ ئەوەی كەسانی غەیرە خوێندكار نەچنە بەشەناوخۆییەكان و هیچ گرفتێك دروست نەبێت".