ترامپ سەردانی عێراق دەكات


دۆناڵد ترامپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ (فۆكس نیوز) ئاماژەی بە ئامانجی سەردانەكەی كرد وتی ئەمریكا ژمارەیەك سەربازی لە هەریەكە لە ئەفغانستان و عێراق هەیە منیش دەمەوێت وەك سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكان سەردانی سەربازانی وڵاتەكەم بكەم لەو وڵاتانە.

دۆناڵد ترامپ ئامادەنەبوو كاتی سەردانەكەی بۆ ئەفغانستان‌ و عێراق ئاشكرابكات، بەهۆی پاراستنی دۆخی ئەمنی، لەبەر ئەوەی یەكەم جاریەتی سەردانی ئەو دوو وڵاتە بكات لە ماوەی سەرۆكایەتی خۆیدا.