هونەرمەندێكی كورد تووشی رووداوی هاتوچۆ بوو


بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 19ی تشرینی دووەم ئۆتۆمبێلی ھونەرمەند سەعید گاباری لەسەر رێگای چەمە بۆ ھەولێر لە نزیك كەمپی دارەشەكران لە سنووری پارێزگای ھەولێر وەرگەڕاوە.

وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر راگەیاندووە، لە ئەنجامی ئەو رووداوەدا شوفێری ئۆتۆمبێلەكە بە سوكی بریندار بووەو هونەرمەندی ناوبراو ھیچ زیانی بەرنەكەوتووە، هاوكات زیانی مادی بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوتووە.

سەعید گاباری لە ساڵی 1956 لە گوندی خرپێی سەر بە شارۆچكەی حەسەكێ لە رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە و لە ساڵی 1969 و لە كۆنسێرتێكدا یەكەم بەرهەمی خۆی بڵاوكردووەتەوە.