توركیا دەورووبەری زاخۆی بۆردومان كرد


بەپیی ئەو زانیارییانەی میدیاكانی نزیك لەپارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) بڵاویان كردۆتەوە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك بۆردوومانی چیاكانی شەرانش و خاتمیری سەر بە شارۆچكەی زاخۆ-ی پارێزگای دهۆك-یان كرد كە بە ڕادەیەكی زۆر نزیكبووە لە كۆمەڵگەی (هێزاوە) كە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیانە.

هاوكات لەبارەی زیانیەكانیشەوە ئەو میدیایانە ئەوەیان خستۆتەڕوو، هێشتا هیچ زانیارییەك ئاشكرا نەبووە.