گریزمان: ئەتلەنتیكۆ مەدرید سەلماندیان دڵسۆزن بۆ من


ئەنتوان گریزمان، هێرشبەری فەرەنسی یانەی ئەتلەنتیكۆ مەدرید، رایگەیاند یانەكەم رێگریان كرد لەوەی بچمە بەرشەلۆنە و لەگەڵ میسی یاری بكەم هەرچەندە خۆشم زۆرم حەز دەكرد. 

ئەو باسی لەوەش كرد كە جگە لە ئیدارەی یانەكە راھێنەر و یاریزانەكان، ھاندەران لە نێو یاریگا ھەموان داوای مانەوەیان لێدەكردم، ئەتلەتیكۆش مووچەكەی بۆ زیاد كردم، ھەموو كارێكیان لە پێناوی مانەوەی من كرد دیار بوو ئەوان منیان زۆر بەلاوە گرنگ بوو. 

ئەو یاریزانە فەرەنسیە ئەوەشی ئاشكرا كرد كە یانەكەی "سەلماندیان بۆ من دڵسۆزن بۆیە منیش بریاری مانەوەمدا لە كاتێكدا بریارەكەش قورس بوو".