توركیا؛ بەهۆی گۆرانی وتن بۆ هەدەپە كچێكی كورد شەش ساڵ زیندانی دەكرێت


چیرۆكی سزادانی گەنجانی كورد بە زیندان لەلایەن حكومەتی توركیاوە بەرەبەرە خەریكە دەبنە رۆتین، چونكە سەدان هەزار گەنجی كورد لەناو زیندانەكانی ئەو وڵاتەدا ژیان بەسەر دەبەن بەتاوانی لایەنگیری كردنیان بۆ پەكەكە، لە نوێترین روداوی هاوشێوەدا دادگای توركیا زیاتر لە شەش ساڵ زیندانی سەپاند بە سەر كچە هونەرمەندی باكووری كوردستان هۆزان جانێ بە تۆمەتی لایەنگری و پڕوپاگەندە كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە).

هۆزان جانێ ناوی تەواوەتی سایدە ئیناج¬ە لە ساڵی ١٩٧١ لە هەرێمی كەرەیازی لە ئەرزڕوم لە خێزانێكی كورد لەدایكبووە، خوێندنی لە توركیا تەواوكردووە. یەكێكە لە خانمە گۆرانیبێژە دیارەكانی باكوری كوردستان، لە ساڵی ١٩٩٠ەوە كۆچی كردووە بۆ وڵاتی ئەڵمانیا و هەڵگری رەگەزنامەی ئەو وڵاتەیە، یەكێك لەو كارانەی كە پێی دەناسرێتەوە بەرهەمهێنانی فیلمێكی تایبەتە لەسەر جینۆسایدی ئێزیدییەكان لە شەنگال لە ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام ناسراو بە (داعش)، ئەمە سەرەڕای هەڵوێستەكانی لەسەر پرسی كورد لە باكوری كوردستان.

چیرۆكی سزادان و دەستگیركردنی جانێ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٨ كاتێك ئەو خانمە گۆرانیبێژە گەڕایەوە وڵاتی توركیا و گۆرانی بۆ پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) وت لەو هەڵبژاردنەدا، دواتر لەلایەن حكومەتی توركیاوە بە تۆمەتی ئەندامبوون و لایەنگیری كردنی پەكەكە دەستگیر كرا.

جانێ لە نامەكەیدا بۆ ئەنگیلا مێركڵ داوایكردووە كەیسكەی بوروژێنێت و وەك هاوڵاتیەكی ئەڵمانی داوای رزگاركردنی بكات، بەڵام نەزانراوە كە راوێژكاری ئەڵمانیا لە كۆتا سەردانیدا بۆ توركیا ئەو بابەتەی باسكردووە یان نا


لەپاش ماوەیەكی زۆر لە مانەوەی لە زیندان و نوسینی نامەیەكی تایبەت بۆ ئەنگێلا مێركل، راوێژكاری ئەڵمانیا بە مەبەستی رزگاركردنی لە زیندان سەرەنجام ئەو خانمە هونەرمەندە رۆژی چوارشەممە ١٤ی تشرینی دووەم، لەلایەن دادگای توركیاوە بە تۆمەتی ئەندامیەتی پارتی كرێكارانی كوردستان بە بەڵگەی وتنی گۆرانی نەتەوایەتی دادگایكرا و سزای شەش ساڵ و ٣ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

جانێ لە نامەكەیدا بۆ ئەنگیلا مێركرڵ داوایكردووە كەیسكەی بوروژێنێت و وەك هاوڵاتیەكی ئەڵمانی داوای رزگاركردنی بكات لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، بەڵام نەزانراوە كە راوێژكاری ئەڵمانیا لە كۆتا سەردانیدا بۆ توركیا ئەو بابەتەی باسكردووە یان نا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لەبارەی هۆكاری دەستگیركردن و سزادانی جانێ¬ەوە دەستكەوتوون "یەكێك لەو تۆمەتانەی تر كە خراوەتە پاڵ ئەو كچە هونەرمەندە بریتیە لە تاوانی پڕوپاگەندە كردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان لەڕێگەی سۆشیاڵ میدیای تایبەتی خۆیەوە"، لە وەڵامی ئەو تۆمەتەشدا ئەو خانمە هونەرمەندە ئەوەی خستووەتەڕوو "من ئەندامی هیچ گروپێكی تیرۆریستی نیم، بەڵكو من هونەرمەندم و هونەر دەكەم".

حكومەتی توركیا كە بەشی باكووری كوردستان ئێستا بۆتە بەشێك لە خاكەكەی، یەكێكە لەو حكومەتانەی بە درێژای مێژوو زۆرترین توندوتیژی و سیاسەتی دیكتاتۆرانەی بەكارهێناوە، هەربۆیە بەردەوام گەنجانی كورد بە هۆكاری جیاجیا زیندانی دەكات، باشترین نمونەش زیندانی كردنی جانێ و ناچاكردنی كچە كوردێكە لە خۆڕوتكردنەوە لە یەكێك لە زیندانەكانی ئەو وڵاتەدا كە بەهەمان تۆمەتی جانێ دەستگیر كراوە.