دەیڤد هێرست لەناوزەنگ


دەیڤید پێشتریش هاتبوو بۆکوردستان، زمانی عەرەبیشی دەزانی، چو بوو بۆ ورمێ بۆ بینینی سەرانی پارتی، لەوێ سامی دی، لەوکاتەدا خەریکی کۆنگرەی نۆیەم بوون، دوای ئەوێ چوبوو بۆ دۆڵە توو بۆ بینینی سەرانی حسک، دکتۆر محمودی دی بوو.

دەیڤید هات بۆ ناوزەنگ بۆ بینینی سەرانی یەکێتی، بەڕێکەوت مام جلال لەوێ نەبوو، چوبوو بۆ بینینی قاسملۆ، لەبەر ئەوە من بینیم، عبدالرزاق فەیلیش لەوێ بوو، سەردانی بارەگای حیزبی شیوعی عێراقیشی کردبوو، لەو ناوە تووشی دوو پێشمەرگەی یەکێتی هاتبوو، هەندێ پرسیاری لێکردبوون دەربارەی چاڵاکی پێشمەرگە لەناو شارەکان، هەردووکیان باسی ئەوەیان کردبوو، کەتازە خۆیان لەچاڵاکی ناوشار لەسلێمانی گەڕاونەتەوە، ڕاستی ئەم هەواڵەی لە د.محمود پرسی بوو، یەکسەر بەدرۆی خستبونەوە، زۆری پرسیار کرد ومنیش پرسیاری زۆرم لێکرد، ئەوەی سەرنجی دەیڤدی ڕاکێشابوو ئەوەبوو، هەموو حیزبەکان دژی یەکتری دوابوون:

ـ سامی دژی یەکێتی
ـ حسک، د.محمود دژی یەکێتی وپارتی
ـ منیش دژی پارتی وحسک

پرسیاری سەرەکی ئەو دەربارەی هۆکانی ناکۆکی نێوان حیزبە کوردیەکان بوو، چەندی هەوڵمدا بۆی ڕونکەمەوە، بەڵام عەقڵی نەیبڕی.
دەیڤید زنجیرەیەک وتاری لەڕۆژنامەی گاردیان لەسەر جوڵانەوەی کورد، لەسەر گەڕان وسەردانەکەی بڵاوکردەوە.

نەوشیروان مستەفا ئەمین
پەنجەکان یەکتر دەشکێنن ـ لاپەڕە 144