ناوەڕۆكی رێككەوتنێك لەبارەی دانانی وەزیرەكانی ناوخۆ‌و بەرگری عێراق


میدیاكانی عێراق بڵاویان كردوە "رێككەوتنێك لەنێوان چەند لایەنێك كراوە تایبەت بەیەكلاكردنەوەی كاندیدانی وەزارەتەكانی ناوخۆو بەرگری، لەكابینەكەی عادل عەبدولمەهدی".

لەناوەڕۆكی رێككەوتنەكەدا هاتووە "چەند لایەنێكی سوننی لەهاوپەیمانی بیناو بەشێك لەلایەنە سوننییەكان رێككەوتوون، كە هەریەكە لە فالیح فەیاز بۆ وەزیری ناوخۆو سەلیم جبوری بۆ وەزیری بەرگری كاندید بكرێت".

بەپێی رێككەوتنەكە بێت "دەبێت پەرلەمانتارانی سوننە دەنگ بە فالیح فەیاز بدەن‌ و بەشێك لەپەرلەمانتارانی سوننەش دەنگ بە سەلیم جبوری بدەن، بۆ ئەوەی پۆستەكانیان بۆ یەكلاببێـتەوە".

ئەو رێككەوتنە لەكاتێكدایە كە لیستی سائیرون بەسەرۆكایەتی رابەری رەوتی سەدر موقتەدا سەدر كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكەی 12ی ئایاری 2018یە، بەكاندیدكردنی فەیاز بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، ناڕازین.