سەدر بۆ عامری: گومان دەكەم لەسەر پەیمانەكەت مابیت


موقتەدا سەدڕ لەنامە رەخنە ئامێزەكەیدا ئاماژە بەوە دەكات كە گومانی لەوە هەیە عامری لەسەر پەیمان‌و بەڵێنەكەی خۆی بێت بۆ خزمەتكردن بە گەلی عێراق‌و لەو بارەیەوە نووسیویەتی "سەفقەی گەورە هەیە لەنێوان هەندێك لەئەندامانی فەتح و هەندێك لەئەندامانی سوننە سیاسییەكانی نێو هاوپەیمانی بونیاد، بەمەبەستی كڕینی وەزارەتەكان بەپارەیەكی زۆر و بەپشتیوانی دەرەكی، كە هاوشێوەی نییە".

ئاماژە بەوەش دەكات "ئێمە رێككەوتین پێكەوە عێراق بەڕێوەبرێت بەشێوەیەكی دروست و بەشێوازێكی نوێ، كە سەربەخۆیی و سەروەرییەكەی پارێزراوبێت".

سەدڕ لەنامەكەدا هۆشداری دەداتە عامری‌و دەڵێت "هاوپەیمانیم لەگەڵ تۆ كردووە نەك گەندەڵكار و میلیشیاچییەكان، گومان دەكەم كە تۆ لەسەر پەیمانەكەت مابیت".

جەختیش دەكاتەوە "نیشتیمان گەورەترە لەپۆست وپلەو پایە".