دوو كرێكار لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستدا


بەپێی ئامارێكی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوی كردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەكات، بە پشتبەستن بە سەرچاوە نێوخۆییەكان، ڕۆژی یەكشەممە دوو كرێكاری خەڵكی خۆی كە لە بەشی پێترۆشیمی یەكەی بەرهەمهێنانی كریستاڵی ئورمیە سەرقاڵی كار كردن بوون، بەڵام بە هۆی گازگرتووییەوە گیانیانلە دەست داوە.

ئەو رێكخراوە ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو دوو كرێكارە بە هۆی تەشەنەكردنی گازی ئامونیاك تووشی گاز گرتوویی بوون و دەشڵێت"ناسنامەی ئەو دوو كرێكارە بۆ میدیاكان ئاشكرا نەبووە".