دهۆك؛ سێیەمین پێشمەرگە گیانی لەدەستدا


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، لەكاتی گەڕانەوەیان بەرەو ماڵەوە و بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە ئەمڕۆ لە‌نزیك گوندی پێبزنێ-ی سەر بە ‌قەزای سێمێل لە دهۆك، پێنج پێشمەرگە كە لەناو ئۆتۆمبێلێكی بی ئێم دەبلیو (BMW)دا بوون و لەكاتی گەڕانەوەیان لە ‌ئەركی پێشمەرگایەتی لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر پێكدادان روویدا، دوو پێشمەرگە گیانیان لەدەستدا و پاش وەرگرتنی چارەسەر لەنەخۆشخانە یەكێك لەبریندارەكان گیانی لەدەستدا.

بەرپرسانی هاتوچۆی گەلی زاخۆ، ئۆتۆمبێلی پێشمەرگەكان لە سایدی خۆی دەرچووە ویستوویەتی پێش ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە بكەوێت، ئۆتۆمبێلێكی دیكەی تایبەتیش له ‌سایدی خۆی هاتووەتە پێشەوە، بەو هۆیەوە هەر سێ ئۆتۆمبێلەكە لە یەكدی دەدەن. بەڵام سەرنشینانی دوو ئۆتومبێلەكەی دیكە سەلامەتن.

بەپێی زانیارییەكانیش، رەوشی لەئێستادا تەندروستی بریندارەكان تاڕادەیەك جێگیرە و لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی زاخۆ چارەسەری پزیشكی وەردەگرن.