هەولێر و بەغدا رێكەوتنێك لەبارەی خاڵەسنوریەكان واژۆ دەكەن


ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگ لە هەرێمی كوردستان لەلێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو شاندەی دەستەی گومرگی عێراق كە رێككەوتنیان لەگەڵ كردوون لە هەولێر دەمێننەوە تاوەكو پێناسێكی نوێی گومرگی بۆ عێراق و هەرێمی كوردستان دەنووسنەوە.

لەماوەی دوو هەفتەی رابردوو شاندی بەڕێوەبەراتی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان و دەستەی گومرگی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكە، سێ كۆبوونەوەیان لە بەغدا و هەولێر لەبارەی هەڵگرتنی خاڵەگومرگییەكان ئەنجامداوە.

هاوكات بڕیاریشە رۆژی چوارشەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق گفتوگۆ لەبارەی ئەو پرسە بكات.