نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە


بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)، نێچیرڤان بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە و تێیدا دەڵێت"یادی لەدایكبوونی حەزرەتی پێغەمبەر محەمەد (د.خ)، لە تەواوی موسڵمانان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و جیهان پیرۆز بێت. هیوادارم ئەم یادە به ‌خێر و خۆشی بۆ هەمووان بگەڕێتەوە و هەموو لایەك بیكەنە دەرفەتێكی تر بۆ هەوڵدان و كاركردن لەپێناو جێگیربوون و قووڵبوونەوەی زیاتری كولتوور و گیانی ئاشتەوایی و لێبوردەیی و چەمكە مرۆییەكان لەناو پێكهاتەكانی كوردستان و عێراق و جیهانی ئیسلامدا بەگشتی، دووبارە ئەم یادە لە هەموو موسڵمانان پیرۆز بێت".