ئەڵمانیا رێگریی لە ژمارەیەك كەس دەكات كە بچنە ئەو وڵاتە


كریستۆفەر بورگەر، جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دۆسیەی كوشتنی گجەمال خناشقچی یەوە ئاماژەی بەوەداوە، لەگەڵ فەڕەنسا و بریتانیا لەپەیوەندیدان و ئەگەر پێویست بكات هەنگاوی دیكەش لەوبارەیەوە دەگرنەبەر.

هاوكات ئەوەشی بەپێی هەواڵی ئاژانسی ئەنادۆڵی نیمچە فەرمی توركیا،  بورگەر ئەوەی رونكردۆتەوە، وەزیری دەرەوە هیكۆ ماس وڵاتەكەی وتوویەتی"بۆ ئێمە پرسیارەكان لەبارەی تاوانەكە و ئەنجامدەرانی تاوانەكەوە، زیاترن لەوەڵامەكان. بەم رۆژانەی دوایی لەگەڵ هاوتا فەڕەنسی و بریتانییەكانم لەوبارەو چاوپێكەوتنم ئەنجامدا. ئێمە وەك ئەڵمانیا رێگریمان لە 18 هاووڵاتیی سعوودی كرد بێنە ئەڵمانیا. كۆتایی هەفتە رامانگەیاند كە چاوەڕوانی روونكردنەوەی پێویستین لەوبارەوە".

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا جەختی لەوەش كردۆتەوە، ئەوان زانیاری بڵاوناكەنەوە لەبارەی ناسنامەی ئەو 18 كەسەوە بەڵام ئەوەی ئەوەی خستۆتەڕوو كە 15یان لە تیمە تایبەتەكە بوون و سێ كەسەكەی دیكەش پەیوەندیدار بوون پێیانەوە و وتوشیەتی، ئەو رێگرییە ناوچەی شنگن دەگرێتەوە.