نێچیرڤان بارزانی: بە سێ قۆناخ پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاد دەكرێت


نێچیرڤان بارزانی، لەمیانی پێشكەشكردنی وتارێك لە رێوڕەسمی 10یەمین ساڵیادی كاركردنی كۆمپانیای دانەگاز لە هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند"رێككەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەكردنی نەوتی كەركووك ئاماژەیەكی ئەرێنییو حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەیە سەرجەم كێشەكان لەگەڵ بەغدا بە گفتوگۆ چارەسەربكات".

بارزانی ئاماژەی بەوەش دا، ئامانجی سیاسەتی وزەی هەرێمی كوردستان بەدیدێت و داوا لە كۆمپانیا جیهانییەكانیش دەكەن بۆ وەبەرهێنان بێنە كوردستان و جەختی لەوەش كردەوە، وەزارەتی كارەبا سوودمەندی سەرەكی دەبێت لە زیادكردنی بەرهەمهێنانی گاز، لەو رێگەیەوە تاوەكو مانگی ئاداری داهاتوو بە سێ قۆناخ پێدانی كارەبای نیشتمانی زیاددەكرێت.

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی چارەسەری كێشەكانی هەولێر و بەغدا ئەوەی رونكردەوە، هیچ كەسێك سوودمەند نابێت لە ئاڵۆزكردنی  كێشەكان و  حكومەتی هەرێمی كوردستانیش ئامادەیە بۆ یەكلاكردنەوەی كێشەكانی بە گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ بەغدا.