چۆن لێکۆلینەوە دەکرێت

جۆری چەک وجل وبەرگ وهەڕەشەی تاوانبارەکان چۆن چۆنی بووە؟

ژیان: تێکۆشەر حسێن

یەکەم:

ڕێژەی نەوەد بەسەرەوە ئەوانەی کەتاوانیان ئەنجامداوە ودواتر دەسگیر کراون ولەبەردەم ئەفسەری لێکۆلینەوە ودادوەردا کاتێک دانیانناوە بەتاوانەکانیان بۆئەوەی پلانی بی جێبەجێبکەن وچیبکەن، لەکاتی هەڵگرتنی شوێنی ئەنجامدانی تاوانەکە ئەوان لەگەڵ پیاوانی دەوڵەت وئاسایش وپۆلیس لەشوێنی ڕوداوەکە ئامادەبونە....
دووەم:

ئەبێت بەوردی لێکۆڵینەوە لەگەڵ ئەوانە بکرێت کەتاوانیان بەرانبەر ئەنجامدراوە بەشێوەی وتە لێوەرگرتن، بۆنمونە ڕوداوەکەی ئەمڕۆی سلێمانی، کاتێک ئەو کارمەندانەی ئەمڕۆ دەچنە بانک، کاتژمێر چەند بەڕێکەوتون؟ لەکوێوە ڕۆیشتون بۆبانکەکە؟ لەشەودا پەیوەندی تەلەفۆنیان لەگەڵ کێ بەستووە؟ چەند کەس پەیوەندی تەلەفۆنیان پێوەکردووە؟ قسە وباسی پەیوەندیە تەلەفۆنیەکان چی بووە؟لەو شوێنەی ئەوان هەستیان بەوە کردووە کە ئۆتۆمبیلێکی نیسان پاتڕۆل چاودێری کردون کوێ بووە؟ کاردانەوەی ئەوان بۆ چادێری کردنەکەی ئەو پاتڕۆلە چیبووە؟

لەکام ڕێگاوە لەڕێی بانکەوە گەڕاونەتەوە بۆنەخۆشخانەکە؟ هەمان ڕێگا بووە، یانیش ئاراستەی ڕێگاکەیان گۆڕیوە، لەهەردوو حاڵەتەکە بۆچی.....

سێیەم:
هەر سەبارەتبەو ڕوداوە، ئایا لای گردی مامەیارە واتا لای گۆڕستانی شەهیدان ومەسیحیەکان شوێنی بۆدەرچون ودەربازبوون بۆکوێ ئاسانترینە، واتا بەنمونە هەموو کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئوتۆمبێل بەرلەوەی نمونەکەی بخەنە بازاڕەوە، تاقیکردنەوە بەئوتومبیلەکە دەکرێت، بەخێرایی 100 کم لەکاتژمێرێکدا بەتەنێکی قورس وپتەودا دەکێشرێت، بۆئەوەی ئاستی تێکشکان وبەرگریەکەی بزانرێت، هەروەها ئەو پەیکەرەی لەنێو ئوتومبێلەکە چەند زیانی بەردەکەوێت، توانای پارێزگاری پەڕەشوتەکان بۆمرۆڤ وتەنەکانی ناوەوە چەندێکە، هەموو ئەمانە ئەبێت گردی مامەیارە هەڵسەنگاندن وتاقیکردنەوەی بۆبکرێت بۆچی لەو شوێنە هەڵساون بەگواستنەوەپارەکە لەمینی پاسەکەوە بۆنێو پاتڕۆڵەکە ودواتر بۆی دەرچوون.....

چوارەم:

جۆری چەک وجل وبەرگ وهەڕەشەی تاوانبارەکان چۆن چۆنی بووە؟




تۆڕی هەواڵی ژیان بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم نوسینە